بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، محەمەدعەلی حوسی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە لێدوانێکدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا دژی سەنعا، داوای لە بەرپرسانی عەرەبستانی کرد کە سەبارەت بە دورەپەرێزی لە یەمەن، ئاموژگاریی ئەمریکاییەکان بکەن.
حوسی جەختی لەوەش کرد: ئەگەر ئەمریکا پەلاماری یەمەن بدات، بەبێ ڕەچاوکردنی هێلی سوور، بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەینە ئامانج.
Your Comment